نامه‌کانی غوربه‌ت(1)
جه‌مال نه‌جاری- هه‌ولێر
به ده‌سته‌کانمان ئاشق بووین و
په‌نجه‌مان به سه‌ر پیته‌کانی ئه‌شق داهێنا
ژیان له به‌ر چاومان پڕبوو له ده‌ستی ئاشق
پڕ بوو له ده‌ستی میهره‌بانی....
تۆ رۆیشتی و
ده‌سته‌کانمت له کۆڵانێکی ته‌نیادا جێهێشت
له‌و ساته‌وه ده‌سته‌کانم
له ناو گیرفانه‌کانمدا ده‌گرین.
نامه‌کانی غوربه‌ت (2)
جه‌مال نه‌جاری- هه‌ولێر
له پشت په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیاییم هه‌ر هیچ نه‌بێ،
ده‌بێ مانگه شه‌و هه‌بێت.
له ناو پێدهشتهکانا دوو ئه‌سپی ئاشق،وه‌ستابن له پاڵ یه‌کتری
ته‌نیایی شه‌و بۆن که‌ن و
به یاڵهکانیان،خه‌و بڕمێنن له خۆیان.
قاچیان به‌رنه سه‌ر و بحیلێنن مه‌ستانه له ژێر حه‌ریری مانگه‌شه‌ودا،
له‌و دیوی په‌نجه‌ره،
خه‌وم نایه و بیر ده‌که‌م
ئه‌گه‌ر ئه‌سپ بوومایه و ئه‌سپ بوویتایه
له‌ناو کامه پێدهشتدا
دهمانحیلاند شه‌وانه بۆ یه‌کتری..........
جه‌مال نه‌جاری- هه‌ولێر
وه‌ره با سۆزێک دابنیشین ئه‌ى کچى ئاشق
تۆزێک له سه‌ر کورسى ته‌نیایى ئه‌م شاره و
پاڵ به پاڵى مال وێرانى و
بێکه‌سى و
شه‌که‌تى شار
دوو به دوو باس له ئه‌شقى جوان و
له جوانى ئه‌شق و
له سێکسى بێ به‌ها و
به‌هار و پاییز بکه‌ین.
دڵم ته‌نیا پیاسه‌ى شه‌قامى ئه‌شق ده‌کات
که‌س نییهبڵێ: ئه‌رێ کاکه ئه‌م شه‌قامه چه‌ن مه‌تره ،
ئه‌رێ ئه‌م شاره بۆ پڕه له عه‌ترى مێخه‌ک و
ئه‌م شاره بۆ که‌سى تیا نییه
جگه له من و له تۆى کچى ئاشق
وه‌ره دوو به دوو به هه‌رچى کۆڵانى شارا تێپه‌رین،
به ناو هه‌رچى شه‌قامى شارا گوزه‌ر که‌ین
که من وتۆ له هه‌موو که‌سى ئه‌م شاره ره‌نگینترین
بۆن خۆشترین و ئاشقترین.
من وتۆ ئه‌ى کچى ئاشق،سه‌راپاى له‌شمان پڕه له خوشه‌ویستى و
له ته‌نیایى وله سێکس و له عێرفان و له خوا
وه‌ره هه‌رچى ئه‌م شاره ده‌ڵێ:(نا)
من وتۆ بڵێین:(ئا)
وه‌ره هه‌رچى ئه‌م شاره ده‌ڵێ:(ئا)
من وتۆ بڵێین:(نا)
من و تۆ ئه‌ى کچى ئاشق،من و تۆ.
ده‌توانین واز له م ته‌نیاییه بێنین
ئه‌م شاره پڕ بکه‌ین له خۆمان
هه‌موو ئه‌م شاره که پڕه له من وله تۆى ته‌نیا
وه‌ره پڕى که‌ین له خۆمان
که دوو به دوو دابنیشین
له سه‌ر کورسى ته‌نیایى پاڵ که‌وین و
من بۆنى کچى ئاشق بمگرێت و
تۆش بۆنى کۆڕى ته‌نیا ،
وه‌ره دوو به دوو گوزه‌ر که‌ین به سه‌ر تاک به تاکى ئه‌م شاره و
تێبگه‌ین له هه‌راسانى که‌سه‌کان و
بیر له ماناى فڕین بکه‌ین،
ئیتر با له باسى ئه‌م فه‌لسه‌فانه دوور که‌وین
وه‌ره ناو ئامێزى ئه‌شق و
ده‌ست له ناو ده‌ستى ته‌نیاییم نێ
من وتۆ ده‌توانین سڵاو له ره‌نگى پیاو بکه‌ین
سڵاو له تامى ژن بکه‌ین
هه‌ر هیچ نه‌بێ،شارێک له ره‌نگ و تام دروست بکه‌ین
من و تۆین ده‌توانین ،
من وتۆ ئه‌ى کچى ئاشق
12ى گه‌لاوێژى 2707ى کوردى
دیده‌وان مه‌موندی
پێی بڵێن ئه‌گه‌ر دنیا یه‌ک شه‌وه
به‌یادی ئه‌و بۆ من هه‌زار شه‌وه
ئه‌گه‌ر عه‌شق له‌م سه‌ده‌یه گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریوه
به‌یادی ئه‌و ڵای من تازه خونچه‌یه
پێی بڵێن عه‌شقی ئه‌و کانیاوێکه
له‌دڵی مندا هه‌ڵده‌قوڵێت
بروا ناکه‌م هه‌رگیز وشک بێت
نه‌خشی جوانی چاوانی ئه‌و
بۆ من بههاڕێکه پر له‌گوڵ
بۆ هه‌مێشه سه‌وزه له‌نێو دڵ
پایزیش ناتوانێ بیخاته ژێر گل
پێی بلێن بێته لام یه‌ک شه‌و
له‌بیرم ببات خه‌می هه‌زار شه‌و
من عه‌شقم ته‌نیا به چاوانی ئه‌و
هه‌موو ژینم ده‌به‌خشم له‌پێناوی ئه‌و
ساتێک ناژیم بهبێنینی ئه‌و
چونکه که‌وتومه‌ته نێو ده‌ریای جوانی ئه‌و