جه‌مال نه‌جاری- هه‌ولێر
وه‌ره با سۆزێک دابنیشین ئه‌ى کچى ئاشق
تۆزێک له سه‌ر کورسى ته‌نیایى ئه‌م شاره و
پاڵ به پاڵى مال وێرانى و
بێکه‌سى و
شه‌که‌تى شار
دوو به دوو باس له ئه‌شقى جوان و
له جوانى ئه‌شق و
له سێکسى بێ به‌ها و
به‌هار و پاییز بکه‌ین.
دڵم ته‌نیا پیاسه‌ى شه‌قامى ئه‌شق ده‌کات
که‌س نییه‌بڵێ: ئه‌رێ کاکه ئه‌م شه‌قامه چه‌ن مه‌تره ،
ئه‌رێ ئه‌م شاره بۆ پڕه له عه‌ترى مێخه‌ک و
ئه‌م شاره بۆ که‌سى تیا نییه
جگه له من و له تۆى کچى ئاشق
وه‌ره دوو به دوو به هه‌رچى کۆڵانى شارا تێپه‌رین،
به ناو هه‌رچى شه‌قامى شارا گوزه‌ر که‌ین
که من وتۆ له هه‌موو که‌سى ئه‌م شاره ره‌نگینترین
بۆن خۆشترین و ئاشقترین.
من وتۆ ئه‌ى کچى ئاشق،سه‌راپاى له‌شمان پڕه له خوشه‌ویستى و
له ته‌نیایى وله سێکس و له عێرفان و له خوا
وه‌ره هه‌رچى ئه‌م شاره ده‌ڵێ:(نا)
من وتۆ بڵێین:(ئا)
وه‌ره هه‌رچى ئه‌م شاره ده‌ڵێ:(ئا)
من وتۆ بڵێین:(نا)
من و تۆ ئه‌ى کچى ئاشق،من و تۆ.
ده‌توانین واز له م ته‌نیاییه بێنین
ئه‌م شاره پڕ بکه‌ین له خۆمان
هه‌موو ئه‌م شاره که پڕه له من وله تۆى ته‌نیا
وه‌ره پڕى که‌ین له خۆمان
که دوو به دوو دابنیشین
له سه‌ر کورسى ته‌نیایى پاڵ که‌وین و
من بۆنى کچى ئاشق بمگرێت و
تۆش بۆنى کۆڕى ته‌نیا ،
وه‌ره دوو به دوو گوزه‌ر که‌ین به سه‌ر تاک به تاکى ئه‌م شاره و
تێبگه‌ین له هه‌راسانى که‌سه‌کان و
بیر له ماناى فڕین بکه‌ین،
ئیتر با له باسى ئه‌م فه‌لسه‌فانه دوور که‌وین
وه‌ره ناو ئامێزى ئه‌شق و
ده‌ست له ناو ده‌ستى ته‌نیاییم نێ
من وتۆ ده‌توانین سڵاو له ره‌نگى پیاو بکه‌ین
سڵاو له تامى ژن بکه‌ین
هه‌ر هیچ نه‌بێ،شارێک له ره‌نگ و تام دروست بکه‌ین
من و تۆین ده‌توانین ،
من وتۆ ئه‌ى کچى ئاشق
12ى گه‌لاوێژى 2707ى کوردى